کوردستانی

هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە سبەینێ دەوامیان ئاساییە، مامەڵەی هاوڵاتییان لە سەرجەم بەشەکان رایی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکات کە سبەینێ پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 دەوام لە بەڕێوەبەرایەتیمان ئاساییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تا کاتی دەوامی دیاریکراو لە خزمەت هاوڵاتییان دەبن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan