کوردستانی
هەسەدە: تورکیا هێرشی زەمینی دەستپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
تورکیا لە رێگەی گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لێیەوە هێرشی زەمینی لە تەلتەمەر بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو چەکداری گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی یەکەم، ناوەندی راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند "دوای ئەوەی سوپای تورکیا و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی، ھێرشی زەمینیان بۆ سەر گوندی (ئوم کێف) لە باکووری شارۆچکەی تەلتەمر دەستپێکرد و ھەوڵیاندا گوندەکە داگیر بکەن، ھێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمر رووبەڕوویان بوونەتەوە و پێکدادانی سەخت روویداوە".
باسی لەوەشکردووە "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش لانیکەم دوو چەکداری بەکرێگیراوی گرووپەکان کوژراون و پێکدادانەکانیش لە سنووری گوندەکە بەردەوامن".
شەوی رابردوو تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان گوندی (رەبیعات)یان لە باکووری شارۆچکەی زرگان سەر بە پارێزگای حەسەکە بۆردومانکر و بەھۆیەوە چوار ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون کە منداڵیشیان لە ناودایە، بەھۆی مەترسیەکانی بۆردومانەکەش دانیشتوانی گوندەکە ناوچەکەیان چۆڵکردووە و ئاوارەبوون.
ر. ئ.

بیروڕا