کوردستانی
بەلەمێکی دیکەی کۆچبەران نوقم بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە کەناراوەکانی یۆنان لە نزیک دورگەی فۆلیگاندرۆس- ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بووە، بەو هۆیەوە کۆچبەرێک خنکاوە و دەیان کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێنن.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پەرەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی "درەنگانێکی شەوی سێ شەممە رێکەوتی 21/12/2021 بەداخەوە لە رووداوێکی دیکەی دڵتەزێندا لە کەناراوەکانی یۆنان لە نزیک دوورگەی فۆلیگاندرۆس ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بوو، دەیان کۆچبەری بێسەروشوێنن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان، شێخ حسێن حەمەساڵح، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری یۆنانی و باڵیۆزخانەی عیراق ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە 12 لە کۆچبەرەکان رزگارکراون کە حەوت لەو کەسانە عیراقین و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەنی دوورگەی سانتۆرینی یۆنانن، هاوکات یەک تەرم دۆزراوەتەوە و ژمارەیەکی دیکە بێسەروشوێنن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایانگەراند تا ئێستاش گەڕان بەدوای بیسەروشوێن بووەکان بەردەوامە، چوار کەشتی پاسەوانی کەنارەکان و دوو هەلیکۆپتەر لە هێزی دەریایی و ئاسمانی و فڕۆکەیەکی گواستنەوەی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردندا بەشدارییان کردووە".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا