کوردستانی

سبەینێ دوو سایدی کەلار- کفری بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دوو سایدی کەلار- کفری بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایگەیاند، سبەینێ بەشیوەیەکی نافەرمی ریگەی نێوان کفری ـــ کەلار دەڪریتەوە دەخریتە خزمەت هاوڵاتییانی گەرمیان و کفری بەتایبەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی یەمەکی 2021 ئەندازیار عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ماوەیەکی درێژ  ئیشکردن لە رێگەی دوو سایدی کەلار- کفری لەئێستادا بەتەواوی پرۆژەکە کۆتایی هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە بۆ بەکارهێنان".

رێگەی دوو سایدی کەلار- کفری  درێژیی رێگەکە 25 کیلۆمەترە و زیاتر لە 100  ئاوبارەی لوولەی و سندووقی تێدایە، گوژمەی پرۆژەکە 44 ملیار دینارە .

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan