کوردستانی
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و چوارچێوەی ھەماھەنگی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شاندێكی یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان لهگهڵ شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی به سهرۆكایهتیی نوری مالیكی، له ههولێر كۆبوهوه و لە کۆبوونەوەکەدا شاندی یەکێتی جەخت لەسەر حکومەتێک کردەوە کە خزمەتگوزار بێت و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدات.

ھەوڵ و ھەنگاوەکانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەچنە قۆناغی پراکتیکیەوە،
بهپێی راگهیهندراوێكی یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری ھەولێر، قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بە یاوەری وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پێشوازییان کرد لە وەفدێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتیی نوری مالکی.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی دوای ھەڵبژاردنەکان و ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق، لەو بارەیەوە وەفدی میوان، بۆچوونی ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیان خستەڕوو لە پێناو بەدیھێنانی ھاوسەنگی سیاسی کە پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەی سەقامگیری سیستمی سیاسی.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا پێویستی بەردەوامبوون لەسەر ھەوڵەکانی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان دووپاتکردەوە لە پێناو بەدیھێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکان کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت، ھاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا کرایەوە.
باسیان لەوەشکرد، وەفدێکی یەکێتی دەچێتە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکان لە بارەی پێکھێنانی حکومەتێک کە توانای خزمەتکردنی ھاوڵاتییانی ھەبێت و ھەروەھا بتوانێت رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە و لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵییەکان و چاکسازی راستەقینە ئەنجامبدات.
ر. ئ.
بیروڕا