کوردستانی

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک پەرلەمانتار داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکەن
مەودا میدیا-

ژمارەیەک لە ئەندمانی پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەکەن لیژنەیەك بۆ دەستنیشانكردنی پاڵێوراوانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەرێمی کوردستان پێكبهێندرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2021 محێدین حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، داواكارییەكە بە واژووی 56 ئەندام پێشكەشكراوە بەمەبەستی دروستکردنی لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی پاڵێوراوان بۆ ئەنجومەنی کۆمیسیارانی هەرێم, داواكارییەكە بە واژووی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان كراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داواكارییەكە بەهۆی ئەوەیە كە ئەندامانی ئەنجومەنەكە ماوەی یاسایی ئەندامێتییان كۆتاییهاتووە.

یاداشتی پەرلەمانتاران:
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan