کوردستانی
ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی بڕیارێكی دەركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دەستبەکاربوونی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی ھەرێم، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بە بەشداری ھەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، ئەنجومەن ھەماھەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عیراق بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشتبەستن بە شارەزاکانیان لەو بوارەدا".
ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشین لە نۆ کەسی تایبەتمەند پێکھاتوون، وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عیراق- لقی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی پلاندانان و پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش سەرپەرشتی دەکەن.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا