کوردستانی
سێ فراکسیۆن بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانیان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌دایه و له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆدەکەن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌هۆی ماده‌ی 13ی یاساكه‌وه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد.
لە ئێستادا په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌دایه و له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆدەکەن، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌هۆی ماده‌ی 13ی یاساكه‌وه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان كرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگەیاند "چه‌ندین تێبینیمان له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه و تێبینیه‌كانمان به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو خۆی بڕوات وه‌ك چۆن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه كراوه".
لەلایەکی دیکەوە عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا روونیکردەوە "خاڵی سێیه‌م له ماده‌ی 13ی یاساكه دوو ده‌سته‌واژه‌ی تێدایە، كه به قسه‌ی وه‌زیریش ناتوانێت ته‌عریفی لێبكرێت، به‌ڵام حوكمه‌كه لەسێدارەدانە، بۆ نموونه له كوردستاندا هیچ كۆمپانیایه‌ك به فه‌رمی چه‌ك ناهێنێت، هه‌ر چه‌كێك له كوردستاندا هه‌بێت كه واتا به‌قاچاغ هاتووه، هه‌ر كه‌سێك چه‌كی بێمۆڵه‌تی پێبێت ده‌كرێت وا لێکبدرێتەوە كه به نیازی یاخیبوون بووە و ئه‌مری لەسێدارەدانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح هاوکات دەشپرسێت "كام حزب و عه‌شیره‌ت و لایه‌ن له كوردستان چه‌كی نییه؟ ده‌كرێت له داهاتوودا كۆمه‌ڵێك گه‌نج خۆپیشاندان بكه‌ن و بچنه سه‌ر ماڵه‌كانیان و چه‌كیان هه‌بێت و به تۆمه‌تی یاخیبوون یان تێكدانی ئاسایشی گشتی سزا بدرێن، ئێمه ترسمان هه‌بوو كه ئه‌مه بێت، وتمان ئه‌گه‌ر تیرۆره ئه‌وا یاسای خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر قاچاغه ئه‌وا له ماده‌كانی دیکەدا باسی كراوه، بۆیه ترسمان هه‌یه ئه‌م ماده‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ ناكۆكی سیاسی و سه‌ركوتكردن و ته‌سفیه‌ی حسابات".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



