کوردستانی
"دەیانەوێت سیاسەتکردنم لێ قەدەغە بکەن"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت "سەرۆکی دادگای گشتیی کۆماریی ئەنقەرە دەیەوێت چیدیکە رێگە بەسەلاحەدین دەمیرتاش نەدرێت سیاسەت بکات"، دەمیرتاشیش لە نامەیەکدا بۆ دادگای دەستووری تورکیا دەڵێت "بە ویژدانەوە بیر لە بڕیارەکە بکەنەوە".
هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش دەڵێت "سەرۆکی دادگای گشتیی کۆماریی ئەنقەرە دەیەوێت چیدیکە رێگە بەسەلاحەدین دەمیرتاش نەدرێت سیاسەت بکات"، دەمیرتاشیش لە نامەیەکدا بۆ دادگای دەستووری تورکیا دەڵێت "بە ویژدانەوە بیر لە بڕیارەکە بکەنەوە".
لە تویتیکدا باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە نووسیویەتی "سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، لە پاڵ هەوڵی داخستنی هەدەپە، هەوڵێکی دیکەی ئاشکرابووە، کە بریتییە لە سەپاندنی قەدەخەی سیاسەتکردن لە دژی سەدان سیاسەتڤان و لەنێویشیاندا سەڵاحەددین دەمیرتاش هەیە، لەسەر ئەو پرسە دەمیرتاش لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە، داواکارییەکی بۆ سەرۆکایەتیی دادگای باڵای دەستووری پێشکەشکردووە بۆ بەرگرتن لەم هەوڵە".
لە داواکارییەکەدا دەمیرتاش نووسیویەتی "من لە دایکێکی کوردی زازاکی باڵاپۆشی هەژار هاتوومەتە دنیا. بەهۆی ئەوەی کوردم و لەم ناوچەیەدا کە کێشەی ناسنامە و شوناسی کوردی لێیە، هاوشێوەی سەدان و هەزاران کەسی دیکە بەناچارییەوە لە تەمەنێکی لاوییەوە رووم لە سیاسەت کردووە، سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، پێیوایە سیاسەتکردن تەنیا ئەندامبوونە لە پارتێکی سیاسیی و وەرگرتنی پلە و پۆستی حیزبی و حکوم، بۆیە دەیەوێت قەدەخەی سیاسەتکردنم بەسەردا بسەپێنێت".
دەمیرتاش ئەوەشی نووسیووە "ئەمە لە کاتێکدایە پێنج ساڵی بەردەوامە بارمتەی سیاسییم و لە گرتووخانەیەکدام جگە لە کورسییەکی پلاستیکی سپی، هیچ کورسییەکی دەسەڵاتم نییە، بەڵام وەک چۆن لە دەرەوە سیاسەتم کردووە، لە ژوورەوەش بەهەمانشێوە سیاسەت دەکەم"، وتوشیەتی، من بۆ هەژار و لێقەوماو و ستەملێکراو و رەنجدەران سیاسەت دەکەم، ئەم چین و توێژە و هۆکارانە پاڵنەرن بۆ ئەوەی سیاسەت بکەم".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



