کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: بەفر بارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: بەفر بارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و نمه‌ باران له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زێت.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد "ئه‌مشه‌و نمه‌ باران له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ كاته‌كانی به‌یانی زودا نمه‌ باران له‌ ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفری سیلیزی داده‌به‌زێت و له‌سه‌نته‌ری شاره‌كانیش پله‌كانی گه‌رما 2 پله‌ داده‌به‌زێت به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌مڕۆ".

رێژه‌ی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم:

- هه‌ولێر 0.8 ملم.
- پیرمام 5.2 ملم.
- سلێمانی 0.7 ملم.
- چه‌مچه‌ماڵ دڵۆپ دڵۆپ.
- دهۆك 1.2 ملم.
- ئاكرێ 1.0 ملم.
- ئامێدی 1.2 ملم.
- بامه‌رنێ 2.4 ملم.
- بارزان 1.8 ملم.
- بازیان 0.2 ملم.
- دوكان 4.0 ملم.
- كانی ماسی 1.8 ملم.
- خه‌بات 2.0 ملم.
- سۆران 3.6 ملم.
- پێنجوێن 2.4 ملم.
- ماوه‌ت 1.0 ملم.
- مێرگه‌سور 5.4 ملم.
- سیده‌كان 4.6 ملم.
- چۆمان 1.6 ملم.
- كەركوك 0.2 ملم.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan