کوردستانی

لەم ناوچەیە دایکێک و چوار منداڵی بەهۆی دوکەڵەوە خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم ناوچەیە دایکێک و چوار منداڵی بەهۆی دوکەڵەوە خنکان
مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە، دایکێک و چوار منداڵی لە گوندێکی نزیک ئاکرێ خنکاون و ئێستا تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی ئاکرێیە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی قوپکی سەر بە قەزای ئاکرێ خێزانێک بەھۆی بەکارھێنانی خەڵوز بۆ گەرمکردنەوە، گیانیان لە دەستدا و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی خێزانەکە کە دەکاتە باوکی منداڵەکان و هاوسەری ژنەکە پێشمەرگەیە و لەوکاتەدا لە ئەرکدابووە و لەماڵ نەبووە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan