کوردستانی

گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاری لە خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بەکاتی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی خاوەن موەلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە لە کاتی پشووەکانی سەری ساڵدا دەبێت لە کاتژمێر 10:00ەوە موەلیدەکان کارپێبکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوکدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناوشاری سلێمانی دەکەین کە رۆژانی پشووی فەرمی لە25ی مانگەوە تاوەکو 2/1/2022 بەیانیان 6.30 بۆ 8ی بەیانی کار بە موەلیدەکانیان نەکەن، لەبری ئەوە لەکاتژمێر 10ی پێش نیوەرۆوە کارەبای موەلیدە بدەن بە هاوڵاتییان".

پێشتر لە کاتی دەوامی ئاساییدا بەهۆی پێویستی خەڵک لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ دەوامدا کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان لەنەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا لە کاتژمێر 6.30 بۆ 8ی هەڵدەکرا.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan