کوردستانی

هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەنێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەور و باران بارین دەبێت، لە سەنتەری قەزا و شارەکانیش باران و بەفر دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2021  لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "هۆشدارى نزم بوونەوەى نزمترین پلەکانى گەرما لە کاتەکانى بەیانى زوو بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى کە دەبێتە هۆى دروست بوونى دیاردەى شەختە لە بەشێک لە ناوچەکان بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لە رۆژانى شەممە و یەک شەممە".



ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan