کوردستانی

یەکێتی و گوڕان کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی و گوڕان کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

میدیا فەرمی یەکێتی رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوخۆی هەرێم و ئەو یاسایانەی رەهەندی نیشتیمانییان هەیە لەوانەش دەستور و یاسای هەڵبژاردنەکان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان دەکەن. 

میدیا فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە "لەکۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕاندا دۆخی ناوخۆی هەرێم، پرسی دەستور، یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی تاوتوێ دەکرێن".

مەودا میدیا زانیویەتی بڕیارە هەر ئەمڕۆ شاندەکەی یەکێتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش کۆببێنەوە، لەو کۆبوونەوەیەشدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و دروستکردنی هەماهەنگی لە بەغدا بۆ چوار ساڵی داهاتوو گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە یەکشەممەی رابردووش شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسلێمانی لەگەڵ  مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوە، لەکۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنەکانی عیراق، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و دروستکردنی یەکڕیزی کورد لەبەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ر. ئ. 

Qaiwan
Qaiwan