کوردستانی
"فەرمانبەران بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین ناتوانن بچنەسەر کار"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم کاتەدا 11 فەرمانبەری دیوانی وەزارەتی تەندروستی ماون کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە بۆیە بڕیاردراوە فەرمانبەران بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین یان پشکنینی بەردەوامی PCR ناتوانن بچنەوەسەر کارەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد"لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی تەنها 11 فەرمانبەر ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، تەئكید كراوە كە پێویستە هەمووان ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR".
ئاماژەی بەوەشکردوە "سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاوڵاتییان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەرێوەبەرایەتییەكان لە گشت شارو شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان".
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە بڕیارێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە رێگە بە هیچ کارمەندێک نادرێت بە بێ وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسین بچێتە سەر کارەکەی.
ر. ئ.
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر لە بڕیارێکدا وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە رێگە بە هیچ کارمەندێک نادرێت بە بێ وەرگرتنی ژەمەکانی ڤاکسین بچێتە سەر کارەکەی.
ر. ئ.
بیروڕا