کوردستانی
سێ مووچەی ئەم توێژە بەیەکەوە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (6،5،4) ی ساڵی 2021، بە یەک بڕ بۆ هەرسێ مانگ.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (6،5،4) ی ساڵی 2021، بە یەک بڕ بۆ هەرسێ مانگ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە ئاماژەی بەوەشکردووە "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ مانگەکانی (6،5،4) ی ساڵی 2021".
ئەوەش خراوەتەڕوو "شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بۆ هەرسێ مانگەکە بەم شێوەیە دابەشدەکرێت، هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروتر 550 هەزار دینار و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش 450 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت".
ر. ئ.

ر. ئ.
بیروڕا



