کوردستانی
"85 کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، لەمساڵدا 85 کەس لە ھەڵەبجە بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادە ھۆشبەرەکان لە ھەڵەبجە دەستگیرکراون.
ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، لەمساڵدا 85 کەس لە ھەڵەبجە بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادە ھۆشبەرەکان لە ھەڵەبجە دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ئاماری دەستگیرکردنی بەکارھێنەران و بازرگانانی مادەی ھۆشبەری بڵاوکردەوە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا 23ی 12ی 2021 ھێزەکانی بەڕیوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور لە ریگەی ھۆبەی مادە ھۆشەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییانەوە، 85 تۆمەتبار بە ماددەکانی 30 و 26 لە یاسایی بەرەنگار بوونەوەی مادە ھۆشبەر و کارتێکەڵە عەقڵیەکان دەستگیرکراون".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ھاوکات 98 دۆسیە کراوەتەوە و رەوانەی دادگاکراوە، ھەموو دەستگیرکراوەکانیش پێشوەختیش بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزووریان ھەبووە.
ر. ئ.
بیروڕا



