کوردستانی
بەفربارین دەستیپێکرد؛ کەشوهەوای سلێمانی چی بەسەردێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەفربارین لە زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری سلێمانی دەستیپێکردووە و کەشناسیش زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە مەودا میدیا لە پەیامنێرانیەوە دەستیکەوتووە، لە ناوچە جیاوازەکانی؛ پێنجوێن، هەورامان، گۆیژە و شارباژێڕ بەفربارین دەستیپێکردووە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند لە زۆرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی و دەوروبەری ئەگەری بەفربارین هەیە و لە هەندێک ناوچەش دەستیپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد بارینی بەفر و باران تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە شەممەوە پلەکانی گەرما بەهۆی ئەو بەفرەی باریوە دادەبەزن و دەبێت هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
ب.م
بیروڕا



