کوردستانی
لە ئیمراڵییەوە هەواڵی نوێ گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویانکردەوە کە جارێکی تر پارێزەران داوای بینینی ئۆجەلانیان کردووە و وەڵام نەدراونەتەوە.
ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە "فایەق ئوزگور ئەڕۆڵ، رازیە ئوزتورک، رێزان سارخا و جەنگیز یورەکلی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد".
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکە، ئیدارەی زیندانەکە هیچ وەڵامێکی پارێزەرەکانیان نەداوەتەوە و پارێزەران بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی یان رەتکردنەوە، ناچاربوون ئیدارەی زیندانەکەیان بەجێهێشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوە ماوە گەمارۆ دەخرێتە سەر عەبدوڵلا ئۆجەلان و رێگە نادرێت لە زیندانیش چاوی بە پارێزەرەکانی بکەوێت و ئەوەش وەکو بەکارهێنانی فشارێکی دەرونی لە دژی ناوبراو لێکدەدرێتەوە.
ب.م
بیروڕا



