کوردستانی

وەزیرە گەنجەکەی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیرە گەنجەکەی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە چەندین کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23/12/2021 لوجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا بە سەردانێكی فەرمیی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن سەفین دزێیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێ کرا.

بڕیارە ناوبراو لە سەردانەکەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی تری هەرێم کۆببێتەوە.

دی مایۆ دەیەوێت لە هەرێم چاوی بەو 400 سەربازە ئیتاڵییەش بکەوێت کە مەشق و راوێژ بە هێزەکانی پێشمەرگە دەدەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

هەر ئەمڕۆش وەزیری دەرەوە ئیتاڵیا لە بەغدا چاوی بە هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار و مستەفا کازمیی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کەوت.

ئیتاڵیا بە گرنگییەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان خۆی و هەرێمی کوردستان دەروانێت و ساڵانێکی زۆرە کە کونسوڵخانەی لە هەولێر هەیە.

لە ماوەی رابردوودا و تائیستاش یەکێکە لە پشتیوانە سەرەکییەکانی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.

 ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan