کوردستانی
بەفر رێگەیەکی سەرەکی لە سنووری سلێمانی داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی و قەزای پێنجوێن داخراوە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانیش راگەیەنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە رێگای نێوان سلێمانی و قەزای پێنجوێن داخراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە تیمەکانی شارەوانی لە هەوڵی پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکەدان و هەرکات هاتوچۆ تێدا ئاسایی بوویەوە رادەگەیەنرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کراوە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگای ئەو ناوچانە بەکارنەهێنن کە بەفریان تێدا باریوە.
ب.م
بیروڕا



