کوردستانی

پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ماوەیەک راگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانی ڤیزای ئێران بۆ ماوەیەک راگیرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەژێر ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەدا بۆ ماوەی 15 رۆژ پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە کەسانی بیانی رادەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی کانونی یەکەمی 2021 دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند "وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە رێگەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەرێم ئاگاداری ته‌واوی خوازیارانی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر رێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و سەردانی له‌ رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 25ی كانونی یه‌كه‌می 2021 وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت".

بەڵام وەک لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە رێنماییەکە ئەم کەسانە ناگرێتەوە:

1ـ ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌یه‌.

2ـ  ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندن (تحصیلی) یان هه‌یه‌ (خوێندكاری قوتابخانه‌ ئایینیه‌كان، خوێندكارانی زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران)،

3ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ورود (بۆ بازرگانه‌كان)،

4ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای مافی كاركردنیان هه‌یه‌.

5ـ ئه‌وانه‌ی ڤیزای جۆری ده‌رمان (نه‌خۆشی و IPD) یان هه‌یه‌.

6-  ئه‌وانه‌ی ڤیزای وه‌به‌رهێنانیان هه‌یه‌.

7-  ئه‌وای مۆری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و سه‌ردانی كردنی پۆلیسی كۆچ و پاسپۆرتیان هه‌یه‌.

ئەوەش هاتووە "پێویستە ته‌واوی هاوڵاتییانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ئێران له‌ گشت سنووره‌ فه‌رمییه‌ خاكی، ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ كارتی ڤاكسین (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌مدا تێپه‌ڕبووبێت)، لەگەڵ پشكنینی كۆرۆنایان له‌ جۆری PCR به‌ نێگه‌تیڤ به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر پێبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan