کوردستانی

کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەرکرا
مەودا میدیا-

لیژنەی پێوەری زیرەک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کێشەی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەک چارەسەر کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کرا کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لەپێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان هەبوو".

ئەوەش هاتووە "لەمەودوا پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 خولەک و 17 سانییە کارەبایان دێتەوە، بەپێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan