کوردستانی
دەستبەسەر بڕێک دەرمانی قاچاغدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئاشکرای کرد لە بنكەی شێراوە دەست بەسەر كۆمەڵێ دەرمانی قاچاخدا گیراوە کە لە باشووری عیراقەوە هاتبوون.
بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئاشکرای کرد لە بنكەی شێراوە دەست بەسەر كۆمەڵێ دەرمانی قاچاخدا گیراوە کە لە باشووری عیراقەوە هاتبوون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) رایگەیاند "هۆبەی بازگەی شێراوەی ھەولێر بەهاریكاری لەگەڵ ئاسایش (ئاسایشی بازگەی شێراوە)، دەست بەسەر ژمارەیەك دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا گیرا، كە لە باشووری عیراقەوە هاتبوو بە نیازی گواستنەوە و ساخكردنەوەی لە بازاڕەكانی ھەرێم".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھەمیشە گرەنتی بەرزی كواڵێتی و كاریگەری و سەلامەتی بەرھەمە دەرمانسازییە رێگەپێدراو و تۆماركراو (مۆڵەتپێدراو) و پشكنراوەكان دەدات".
س،ر


س،ر
بیروڕا



