کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی: تەنها 11 فەرمانبەر لە دیوانی وەزارەت ڤاكسینیان وەرنەگرتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تەنها 11 فەرمانبەر لە دیوانی وەزارەت ڤاكسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، ئاماژەی بەوەشکرد لە رۆژانی پشووش هاوڵاتییان دەتوانن ڤاکسین وەربگرن.
د. ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە كۆی سەرجەم فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی تەندروستی تەنها ١١ فەرمانبەر ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، تەئكید كراوە كە پێویستە هەمووان ڤاكسین وەربگرن و بە پێچەوانەوە ناتوانن بێنە سەر كارەكانیان بە بێ پشكنینی بەردەوامی PCR".
ئاماژە بەوەشکرا "سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن هاووڵاتیان لە رۆژانی پشووی سەری ساڵ بەرێوەبەرایەتییەكان لە گشت شار و شارۆچكەكان ئاگادار كراونەتەوە كە پێویستە بەردەوام بن لە پێدانی ڤاكسین بە هاوڵاتییان".
س،ر

بیروڕا