کوردستانی
ئاسایش ئەو چەکدارانەی ھێرشیانکردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 24ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرای کرد ئەو چەکدارانەی ھێرشیان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگەکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی دەدەن، وەک بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشانکردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران بە ناوەکانی (ت ح ح ٫ئ ف ع ،ر ا م ،ب ا ج ،ئ ش ع) و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی مادەی 413 لە یاسای سزادان راگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی سێ کران".
ئاماژە بەوەشکراوە "ھێزەكانمان ھەموو ھەوڵێك دەدەن لەپێناو بنبڕكردنی ئەو دیاردانە و لە كەسیش قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە جۆرێك لە جۆرەكان تێكبدات".
س،ر

بیروڕا