کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی لە رۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی راوێژکاری و کلینیکە میللییەکان جگە لە رۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە)وە ئەو هاوڵاتییانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان".
ئاماژە بەوەشکراوە "داوا لە هاوڵاتییانی بەڕێزیش دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن".
س،ر

بیروڕا