کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک کە شوفێری خاوەن ماڵەکە بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بنکەی پۆلیسی شاوێس، لە (گوندی ئەمەریکی) تۆمەتبارێکیان بە ناوی (س. غ. ق) بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵێک دەستگیر کرد".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە شوفێری خاوەن ماڵەکە بووە دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی مادە (443) لە یاسای سزادان راگیرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan