کوردستانی

بڕێک قەرز دەدرێت بە گەنجان

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕێک قەرز دەدرێت بە گەنجان
مەودا میدیا-

راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کۆمەڵێک رێکخراوی جیھانی قەرزی بچوک بە گەنجانی ھەرێمی کوردستان دەدەن کە لە 10 ھەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات تا 30 ھەزار دۆلار.

فەتحی مەجید، راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "کۆمەڵێک رێکخراوی جیھانی لە عیراق و ھەرێمی کوردستان قەرزی بچوک بە گەنجان دەدەن بۆ ئەوەی پڕۆژەی پێ جێبەجێ بکەن و لە سەرەتادا ھەزار کەس لێی سودمەند دەبن کە 100 کەس لە ھەرێمی کوردستانن و 900 کەسیش لە عیراق بە گشتی، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان و گەنجان سوودی لێوەربگرن".

ئاماژەی بەوەشکرردووە "قەرزەکە بەپێی قەبارە و جۆری پڕۆژە دەدرێتە گەنجان، پرۆژەکە چەند گەورەتر بێت قەرزی زیاتری پێ دەدرێت، بۆیە پرۆژەکان جۆراوجۆر دەبن و رێکخراوەکانیش بەپێی جۆری پرۆژەکان قەرزەکەیان پێ دەدەن".

راوێژکاری وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو قەرزەش لە 10 ھەزار دۆلارەوە دەست پێدەكات تا 30 ھەزار دۆلارە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan