کوردستانی
فڕۆکەخانەی تورکیا رێگەی نەدا تەرمی کۆچبەران بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە کاتێکدا بڕیاربوو بەیانی ئەمڕۆ تەرمی 16 کۆچبەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەلێرەوە بگاتەوە کوردستان، بەڵام فڕۆکەخانەی تورکیا بە بیانووی کەشوهەواوە گەشتەکەی دواخست.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "هێڵی ئاسمانی تورکیا بۆ جاری دووەم بە هۆکاری جیاواز گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکانی کەناڵی ئینگلیزی دواخستووە، تەرمی ئەو 16 کۆچبەرە کوردەی لە کەناڵی ئینگلیز خنکان بڕیار بوو ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 کاتژمێر 3:35 خولەکی بەیانی بگاتە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر, بەڵام هێڵی ئاسمانی تورکیا بەهۆکاری خراپی کەشوهەوا گەشتەکەی دواخست".
ئاماژەی بەوەشکرد "کەسوکاری قوربانیەکان نیگەرانن لەوەی پێشوەخت ئاگادارنەکراونەتەوە کە گەشتەکە دواخراوە، چونکە بەشێکی زۆری کۆچبەرەکان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین کەسوکارەکانیان رێگەی دووریان بڕیوە".
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران باسی لەوەشکرد "ئەوان داوایان کردووە گەشتەکە راستەوخۆ بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجام بدرێت، بەڵام رەتکراوەتەوە".
س،ر

بیروڕا