کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان دوو کەس گیانیان لەدەستدا، تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە رووداوەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 لەسەر رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا لاندکرۆزەر و بارهەڵگر) پێکیاندا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هەر دووکیان لەناو ئۆمبێلی لاندکرۆزەرەکەدا بوون، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بە رەگەز عەرەبن".

ئاماژە بەوەشکراوە "رووداوەکە بەشێوەیەک روویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بە ئاراستەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رۆشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر بە پێچەونەوە لەنزیک گوندی "حەوش کوڕو"ی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو پێکیانداداوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە".
س،ر

س،ر
بیروڕا