کوردستانی

دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش راگەیەندرا
مەودا میدیا- 

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعشی راگەیاند کە بەشداری لە شەڕەکانی کوبانێ کردووە لە ساڵی 2014.

ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند "سەرکردیەکی مەترسیداری رێکخراویی تیرۆریستی داعشییان دەستگیرکردووە"، بەڵام  هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی ئەو سەرکردەیە ئاشکرا نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو سەرکردەیە لە ساڵی 2014 بەشداری لە شەڕی کۆبانێدا کردووە وە چەندین کوشتاری دژ بە دانیشتووانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە".

ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی ئاشکرایکردووە، بڕیار وایە ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF دواتر دانپێدانانەکانی سەرکردەی داعش بڵاوبکاتەوە، هەروەها بەپێی راپۆرتە هەواڵگرییەکان، لە مانگی ئەیلولەوە هێرشەکانی داعش لە سوریا گەیشتووەتە نزیکەی 500 کەس و لە ئەنجامدا سەدان سەربازی سوپای سوریا و قەسەدە و هاوڵاتییانی مەدەنی کوژراون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan