کوردستانی
مەلا کەریم شکور چەند مەترسییەک لەسەر بەغدا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاندیدی سەرکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عیراق زیانی خۆی هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات رێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ ناردنی 200 ملیارەکە تەنها بۆ ساڵی 2021 بووە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو پێویستە رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدرێت.
مەلا کەریم شکور، کاندیدی سەرکەوتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەدین بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێکنەهێنانی حکومەتی نوێی عیراق زیانی خۆی هەیە، لەبەرئەوەی عیراق وڵاتێکە نائارامی تێدایە، هەروەها پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لەنێوان لایەنەکان".
ئاماژە بەوەشکرد "هۆکاری دەستپێکردنەوەی جموجوڵەکانی داعش بۆ پێکنەهێنانی حکومەت نوێی عیراق دەگەڕێتەوە، هەروەها دواکەوتنی پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە رارایی و گومانی لای خەڵک دروستکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە لە کۆتایی ساڵی 2021ین، بۆیە دەبێت پرۆژە یاسای بودجەی 2022 و ئامادە بکرێت و بنێرێتە پەرلەمان، بۆئەوەی کاری لەسەر بکرێت و دەنگی پێبدرێت، بەڵام وەک دەبینین ئەوەش دواکەوتووە بەهۆی پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە".
لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان مەلا کەریم وتی "رێککەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق بۆ ناردنی 200 ملیارەکە تەنها بۆ ساڵی 2021 بووە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو پێویستە حکومەتی هەرێم دووبارە دانیشتن لەگەڵ حکومەتی عیراق بکاتەوە و رێککەوتنێکی نوێ ئەنجام بدات، بەڵام گرنگە رێککەوتنی ئەمجارە رێكکەوتنێکی یەکجاری بێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو".
مەلا کەریم شکور وتیشی "ئیمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرنامە و پرۆژەی خۆمان هەیە، بەڵام هەموو لایەنەکان چاوەڕوانی پەسندکردنی ئەنجامەکان دەکەین، بەڵام دەبێت ئەمجارە لایەنەکان پێکەوە بە بەرنامەیەکی گرنگەوە بچینە بەغدا، چونکە چوار ساڵی داهاتوو زۆر شتی گرنگ روودەدات و بۆ کورد گرنگن".
س،ر

بیروڕا