کوردستانی
وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی تۆمارکردنی حاڵەتی ئۆمیکرۆن روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی پشتڕاستكراوەی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە هەرێم تۆمار نەكراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان وەرگرتنی ڤاكسین بكرێتە ناچاری.
ئەمڕۆ شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن تۆمارنه‌كراوه، هه‌ر حاڵه‌تێكی گومانالێكراو كه تۆمار ده‌كرێت چه‌ند رێنماییه‌ك هه‌یه كه به گومان هه‌ژمار بكرێت، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان پێویستمان به پێداویستی تاقیگه‌یی هه‌یه و تا ئێستا هه‌ندێكیان دابینكراون و له رۆژانی داهاتودا ته‌واوی پێداویستییه‌كان دابین ده‌كرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر حاڵەتێکی ئۆمیکرۆن تۆمار بکرێت رایدەگەیەنین، هەروەها ئەو هاوڵاتییانەی لەو وڵاتانەی تێیدا تۆمار كراوە و دەگەڕێنەوە وەك گومان لێكراو سەیریان دەكرێت".

باسی لەوەشکرد "لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە دەبێت لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان وەرگرتنی ڤاكسین بكرێتە ناچاری، ئەوانەشی وەریناگرن دەبێت هەفتانە پشكنین بكەن و ئەنجامەكەی بۆ فەرمانگەكەی ببەنەوە، هەروەها پێدانی ڤاكسین كاریگەری زۆری هەبوو لەسەر كەمبوونەوەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا".
س،ر
س،ر
بیروڕا