کوردستانی

کەی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین دەستپێدەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین دەستپێدەکات؟
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی بڕی 5.9 ملم باران باریوە، ئاماژەی بەوەشکرد تائێستا نازانین شەپۆلی داهاتووی باران بارین کەی دەبێت.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەنتەری شاری سلێمانی بڕی 5.9 ملم باران باریوە، هەروەها کۆی گیشتیش تاوەکو ئەمڕۆ 105.8 ملم بەراورد بە ساڵی پار تا ئەم بەروارە 226 ملم بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو بۆ ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی 3 پلە دەبێت و بەرزترین پلەش 9 پلە دەبێت".

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "تائێستا نازانین شەپۆلی داهاتووی باران بارین کەی دەبێت، چونکە سات بە سات گۆڕانکاری بەسەردا دێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan