کوردستانی
شۆفێرانی ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکاتەوە، ماوەیەکە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدیدەکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەکانی هاتوچۆ زیاد دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت".
ئەوەش هاتووە "داواکارین لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەکەمان لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (188)ی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانییەوە بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار".
س.ر

بیروڕا