کوردستانی
سرود ئه‌حمه‌د: لە کەرکوک کچی 12 ساڵ بەشوو دراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی رێكخراوی هیوای عیراقی رایدەگەیەنێت لە کەرکوک کچی 12 ساڵ بەشوو دراوە، ئاماژە بەوەشدەکات کچی منداڵ هەبووە لەکاتی منداڵ بووندا گیانی لەدەستداوە.
سرود ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی رێكخراوی هیوای عیراقی كه رێكخراوه‌كه‌ی تایبه‌ته به داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن 15 تا 18 ره‌زامه‌ندی دادگای ده‌وێت كه‌چی كچ به‌شوو ده‌درێت ته‌مه‌نی 12 ساڵه، ئه‌مه دژی یاسایه به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی به‌شوو ده‌درێت هێشتا ئاشنا نین به ماف و ئه‌ركه‌كانیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرتی ته‌ندروستی ئه‌و كچه منداڵانه ماره ده‌بڕێت و ته‌ندروستیش راپۆرتیان بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا قابیلیه‌تی شوو كردنیان نییه، هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌كاتی منداڵ بووندا گیانی له ده‌ستداوه، نه‌ك مردن، به‌ڵكو زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ش له‌نێو ژنانی منداڵدان".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کەرکوک دیارده‌ی نامۆ و ناشیرین سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی قه‌رزارن و له‌بری قه‌رز، كچه‌كانیان به‌شوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌وه".
س،ر

بیروڕا