کوردستانی
"بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی وتم مافم پارێزراودەبێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە باوکی ئەو خوێندکارەی سلێمانی کە ھێرشی کرایە سەر رایگەیاند، لە دەباشان چاوم بە بافڵ تاڵەبانی کەوت و پێی راگەیاندم ھێرشبەرەکان دەستگیرکراون و مافم پارێزراودەبێت.
ئەمڕۆ شەممە باوکی ئەو خوێندکارەی سلێمانی کە ھێرشی کرایە سەر رایگەیاند، لە دەباشان چاوم بە بافڵ تاڵەبانی کەوت و پێی راگەیاندم ھێرشبەرەکان دەستگیرکراون و مافم پارێزراودەبێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە باوکی ئەو خوێندکارەی سلێمانی کە ھێرشی کرایە سەر رایگەیاند "بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەری بۆ گرتووم و پێ وتم تۆ لە ژێر پارێزگاری مندای و ھەموو مافێکتان پارێزراوە و من پارێزەری مافەکانتان دەبم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن کە بەدەنگیانەوە ھات و دڵنیایکردنەوە سلێمانی شاری خۆیانە و مافیان پارێزراو دەبێت و دڵنیابوونەوە سلێمانی شارێکی ئارامە و کەس ناتوانێت ئەو برایەتییەی ھەیە لە نێوان کورد و عەرەب تێکی بدات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھەر لە سەرەتای دروستبوونی کێشەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەسەر خەت بوون و داکۆکیان لە مافەکانی ئێمە کرد کە زۆر سوپاسیان دەکەین.
هاوکات نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەر بۆ ئەو خوێندکارو باوکە دەگیرێت کە لە قوتابخانەیەک لە سلێمانی ھێرشکرایە سەریان و داکۆکیکار دەبین بۆ گەڕانەوەی ماف بۆیان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا



