تەندروستی

ئەو خۆراکانەی لە سەرمای زستان دەتپارێزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەو خۆراکانەی لە سەرمای زستان دەتپارێزن
مەودا میدیا-

لە زستاندا چەندین رێگە هەیە بۆ ئەوەی خۆتی پێگەرم بکەیتەوە، وەکو لەبەرکردنی چەند پارچە جلێکی زیادە، یان گرنگیدان بە خواردنەوە گەرمەکان، مانەوە لە شوێنی گەرم، لە هەمان کاتدا دەتوانیت بە گرنگیدان بە هەندێک خۆراک خۆت لە سەرمای زستان بپارێزیت.

یەکەم: بەرهەمە رەگییەکان
وزەیەکی زۆری پێویستە تا وەکو هەرس دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت گەرم ببێت، وەکو گێزەر، پەتاتە، شێلم، کەلەرم،پیاز و تەڕە پیاز.

دووەم: چەرەسات
هەندێک لە چەرەسات وەکو گازۆ، بادام، فستق زۆر بەسوودن لە زستاندا، چونکە مێتابۆلیزمی لەش بەرز دەکەنەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی جەستە بەرز ببێتەوە، وا بکات هەست بە گەرمی بکەیت.

سێیەم: میوە
هەندێک میوەی وەکو گوێزی هندی، سێو، هەڵبژاردنێکی زۆر باشن لە وەرزی سەرما، چونکە ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، کاتی زیاتریان دەوێت بۆ هەرسکردن، ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.

چوارەم: هێلکە و مریشک
رێژەیەکی زۆر لە پرۆتین، کالسیۆم و ئاسنی تێدایە، کە بۆ هەرسکردن کاتی دەوێت، یارمەتی گەرمبوونەوەی جەستە دەدات.

پێنجەم: بەهارات
لە کاتی هەرسکردنیادا دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی جەستە بەرز ببێتەوە، وەکو بیبەری رەش، زەنجەفیل.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب