کوردستانی
تەرمی 16 کۆچبەرەکە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ تەرمی 16 كۆچبەری كورد كە لە کەناڵی مانش گیانیان لەدەستدا گەیشتەوە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاكان بەخاكدەسپێردرێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021 تەرمی 16 كۆچبەری كورد كە لە کەناڵی مانش گیانیان لەدەستدا گەیشتەوە هەرێمی كوردستان، ئەو کۆچبەرانە لە رووداوی نقومبوونی بەلەمەکەیان لە ڕێکەوتی 27ی تشرینی دووەم لە کەناڵی مانشی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان، دوای ناردنی نمونەی خێزان و کەسوکارەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بەپشکنینی (DNA) ناسنامەکانیان یەکلاییکرانەوە.
لە رێگەی فڕٶکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان هێنراوەیەوە کوردستان کە خەڵكی ناوچەكانی (دەربەندیخان، راپەڕین، سۆران، زاخۆ و هەولێر) بوون تەرمەکانیان لەلایەن کەسوکاریانەوە وەرگیرانەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بە خاکبسپێردرێن لە ناوچەکانی خۆیان.
س،ر

بیروڕا