کوردستانی

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد جێبەجێ کرا
مەودا میدیا-

سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 25ی کانونی یەکەمی 2021 سزای  سێدارەی عەلی رەزا مورادی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە "عەلی رەزا مورادی شەش ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو"، لەسێدارەدانی ئەم هاوڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا ناوخۆییەکان و یان دامودەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan