کوردستانی
نرخی غاز چی لێدێت، بۆچی غاز کەمە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نەبوون و کەمی بوتڵی غاز بووەتە کێشەی هاوڵاتییانی بەشێک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە بریکارەکانی غازیش دەڵێت "حکومەت هەمان بەشە غاز دابین دەکات کە لە هاوین دابینی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی غاز.
یەکێک لە بریکارەکانی غاز لە شاری سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە مەودا میدیای راگەیاند "قەیرانی غاز هەیە وا نزیکەی هەفتەیەکە غازم وەرنەگرتووە تا دابەشی بکەم بەسەر هاوڵاتییاندا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری دروستبوونی قەیرانی کەمی غاز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمان بڕە غازی وەزی هاوین دابەش دەکات، بەڵام ئێستا وەەزی زستانە و خواستێکی زیاتر لەسەر بەکارهێنانی غاز هەیە، بۆیە بۆ چارەسەکردنی ئەم قەیرانی غازە پێویستە حکومەتی هەرێم بڕێکی زیاتر لە غاز دابەش بکات، بۆئەوەی نرخی غاز بەرزنەبێتەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە کێشەی کەمی غاز لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتییان دروستبوو، ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.
س،ر

بیروڕا