کوردستانی
گەنجێک بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش تووشی تەنگەنەفەسی بووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021 دوو کرێکاری بە رەگەز سووری کە لە یەکێک لە کارگەکانی چیمەنتۆ و لم لە قەزای دەربەندیخان دەمانەوە یەکێکیان بەهۆی دووکەڵی خەڵوزەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان تووشی تەنگەنەفەسی بووە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو دوو کرێکارە لەو کارگەیە کاریان کردووە، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع، ح، ب) و تەمەنی 23 ساڵە.
س،ر

بیروڕا