راپۆرت

حەلیمە... ئەو کچە باڵاپۆشەی بە جەستە رێکەکەی جیهانی سەرسام کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەلیمە... ئەو کچە باڵاپۆشەی بە جەستە رێکەکەی جیهانی سەرسام کردووە
مەودا میدیا-

لە کەمپی پەنابەرانەوە بۆ سەر ستەیجی نمایشی جلوبەرگ، لە هەژارترین وڵاتەوە بۆ بەهێزترین دەوڵەتی جیهان، یەکەمین کچە باڵاپۆش کە دەستی بە کاری نمایشی جلوبەرگ کرد، کچە سۆماڵییەک کە بەربەستە کۆمەڵایەتی، سیاسیی، نەتەوەیی و رەگەزپەرستییەکانی تێپەڕاند.

حەلیمە ئایدن، نمایشکرە باڵاپۆشەکە

حەلیمە ساڵی 1997 لە کەمپی کاکوما لە کینیا لەدایکبووە، کاتێک ئەو چاوی بە ژیان هەڵهێناوە، لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ئاوارەییدا بوون و خواستیان ئەوەبووە بگەن بە ئەمەریکا.

حەلیمە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو کە لەگەڵ خێزانەکەی گەیشتنە ئەمەریکا و لەوێ داوای مافی پەنابەرییان کرد.
یەکەمین هەنگاوی لەسەر ستەیج

ساڵی 2016 ساڵی گۆرانکارییەکانی ژیانی حەلیمە بوو، لە راگەیاندنەکانەوە گوێبیستی ئەوەبوو کە لەو ویلایەتەی تێیدا نیشتەجێبوو پێشبڕکێی نمایشی جلوبەرگ بۆ خانمە شۆخ و شەنگەکان بەڕێوەدەچێت.

ئەو دەیویست بەشداری لەو پێشبڕکێیەدا بکات، بەڵام رێگەی پێ نەدرا بەشداری بکات، چونکە دەبوو کچە نمایشکارەکان تەنها مایۆیەکیان لەبەردا بوایە و خۆیان نمایش بکردایە، ئەمە مەلیحەی بە تەواویی نیگەران کرد.

داوایکرد بەڕێوەبەری مەراسیمەکە ببینێت، دوای گفتوگۆیەکی زۆر، حەلیمە توانی بەڕێوەبەرەکە بگەیەنێتە باوەڕێک کە رێگەی پێ بدات بە جلوبەرگی باڵاپۆشییەوە بەشداری لە پێشبڕکێکەدا بکات.

حەلیمە چووە لای دیزاینەرێکی بەناوبانگ و داوایکرد بەرگێکی تایبەتی بۆ دیزاین بکات کە ببێتە جێی سەرنج، ئەوەبوو حەلیمە بەو بەرگە تایبەتەوە بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد و دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و توانیی نازناوی شاجوانی مەراسیمەکە بەدەستبهێنێت.
لەوێوە ئەستێرەی بەختی حەلیمە گەیشتە بەرزایی ئاسمان، لە چەندین کەناڵی بەناوبانگ و پڕبینەردا چاوپێکەوتنی لەگەڵکرا و پەیامەکانی خۆی بڵاوکردەوە، بوو بە ناوێکی دیار و بەرگەکەی بوو بە براندێکی پڕفرۆش.

لەدوای ئەوەوە لە دەیان مەراسیمی جیاوازدا لە وڵاتانی جیهان بەشداری مەراسیمەکان دەکات و وەکو نمایشکارێکی باڵاپۆشی موسڵمان دەردەکەوێت و هەموان سەرسام دەکات.

چیرۆکی سەرکەوتنی حەلیمە بووە بە پەندێک بۆ ئەوانەی کە رێگرییەکان دەکەنە بیانوو، بەڵام ئەو سەلماندی کە نە رەگەز و نە نەتەوە و نە رەنگی پێست و ئایین ناتوانن ببنە رێگر و بەربەست.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن