کوردستانی
ئەو کۆچبەرەی پرسەی بۆداندرا نەمردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی خیزانی یەکێک لەو کۆچبەرانەی کە وا بڵاوکرایەوە لە ناو یەختەکەی ئێجەدا خنکاوە و پرسەیان بۆ داناوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرە لە فەیسبوکێکی نەناسراوەوە نامەیەکی بۆ براکەی ناردووە و دەڵێت "کاکە بمگەنێ".
کەسوکاری هەژار کە یەکێک بوو لە ئەو کۆچبەرانەی یەختەکەیان لە دەریای ئێجە لە چەند رۆژی رابردوو نوقم بوو، پرسەیان بۆ دانبوو چونکە وایان زانیبوو خنکاوە، بەڵام برای هەژار بە رووداوی راگەیاندووە "شەوی رابردوو کاتژمێر 02:00 لە هەژمارێکی نەناسراوی فەیسبووکەوە نامەیەکم بۆ هات لەگەڵ لۆکەیشن [ناونیشانێک] کە لە کەناراوێکی یۆنان بوو، وەکو بڵێی لە نەخۆشخانە یاخود بنکەیەکی پۆلیسە".
براکەی هەژار بە رووداوی راگەیاندووە، کە هەژاری برای لە نامەکەدا نووسیویەتی "کاکە بمگەنێ"، دەشڵێت، "هەموو جارێکیش کە نامەی بۆ نووسیوە یاخود بە تەلەفۆن پەیوەندیی پێوە کردووە هەر بە (کاکە) بانگی کردووە، ئێستاش لەو هەژمارەی فەیسبووکەوە هەر بە کاکە بانگی کردووە" ئاماژەی بەوەشكردووە "دڵنیاین لەوەی کە 100% براکەم لە ژیاندا ماوە".
هەژار محەمەد، برای هاوار محەمەد خەڵکی کۆیەیە و لەگەڵ هاوژین و دوو منداڵی بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە، رۆژی 21ی ئەم مانگە یەختەکەیان بە 70 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا نقووم بوو.
ر. ئ

بیروڕا