کوردستانی
لە پێنجوێن شوانێک مینی پێدا تەقییەوە و گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی پێنجوێن رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی راوگانی نزیک لە قەزای پێنجوێن هاوڵاتییەک کە پیشەی شوانی بووە مینی پێدا تەقیوە و گیانیلەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە خالید عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 2:15 دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە کاتی شوانیدا مینی پێدا دەتەقێت و هەردوو قاچی لەدەستدەدات و بەهۆی ئەوەشەوە تووشی خوێنبەربوون دەبێت و دوای ماوەیەکی کەم گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەوەی کە گیانیلەدەستداوە ئەوە بووە دانیشوتانی گوندەکە سەرەتا لە ترسی ئەوەی کە لە ناوچەکە مینی دیکەی لێیە نەیانتوانیوە بچن بە هانایەوە، دوای سێ چارەک لە رووداوەکە گەیشتوونەتە لای، بەڵام بەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە گیانیلەدەستداوە".
بەشێک لە چیاکانی کوردستان لەسەردەمی رژێمی پێشووی بەعس مین رێژکراون و بەو هۆیەشەوە هاتا ئەم ساتەش لە بەشێک لە گوندەکانی هەرێمی کوردستان رووداوی تەقینەوەی مین بە گوندنشیناندا روودەدات، تائێستاش سەدان کەس بە هۆیەوە مردوون یان کەمئەندام بوون.
ر. ئ.

بیروڕا