کوردستانی

شوێنێک دیاریکرا گومان دەکرێت تەرمی منداڵە 10 مانگەکەی لێبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنێک دیاریکرا گومان دەکرێت تەرمی منداڵە 10 مانگەکەی لێبێت
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەینێ لە بەنداوی عەوێنەی دەشتی شەمامک تیمى غەواسى بەرگریی شارستانیی هەولێر  بەدواى تەرمى دانەر نەبەزى تەمەن 10مانگاندا بگەڕێت، دواى ئەوەى کەسێک ئاگاداریکردوونەتەوە کە لەرێگەى ئامێرێکەوە شوێنى تەرمەکەى دیاریکردووە.  
  
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کەسێک بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێری ئاگادارکردووەتەوە لە دیاریکردنى شوێنى تەرمی منداڵە 10 مانگەکە لە رێگەى ئامێرێکەوە کە گوایە لە بەنداوی عەوێنەی دەشتی شەمامکە. 
  
مەودا میدیا زانیوییەتی بڕیارە سبەینێ تیمى غەواس بنێردرێتە ئەو شوێنە بەو هیوایەى تەرمەکە بدۆزنەوە، هەرچەندە پێشتر تیمەکان زۆربەى شوێنەکان گەڕاون.     
  
ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی دروستبوونی لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر بە سەدان ماڵ ئاویان تێچوو، هەروەها چەند کەسێکیش خنکان و منداڵێکی 10مانگ و شوانێک تا ئێستا بێسەروشوێنن و تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan