تەندروستی

له‌ دوای نانخواردن چه‌ند رێنماییه‌کی گرنگ هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌مووان ئاگاداری بین

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ دوای نانخواردن چه‌ند رێنماییه‌کی گرنگ هه‌یه‌ ده‌بێت هه‌مووان ئاگاداری بین
مەودا میدیا-

له‌ دوای نانخواردن چه‌ند رێنماییه‌کی گرنگ هه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌مووان ئاگاداری بن و به‌وردی جێبه‌جێ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له‌و خواردنه‌ وه‌ربگیرێت که‌ ده‌یانخۆیت.

شارەزایانی تەندروستی به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌یان ئاماژە بەوەدەکەن، كه‌ دوای نان خواردن، شەش رێنمایی هه‌یه‌ ده‌بێ مرۆڤ جێبه‌جێی بكات، کە نابێت دوای ژەمی نان خواردن ئەنجام بدرێت، به‌ تایبه‌ت له‌ پاش خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ، چونکە زیان مرۆڤه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.

1- کێشانی جگەرە:
کێشانی جگەرە لەپاش نانخواردن گەورەترین زیان بە جەستە دەگەیەنیت، پێویستە لەپاش دوو کاتژمێر جگەرە لە نانخواردن جگەرە بکێشرێت، کێشانی جگەرە لەپاش نانخواردن وادەکات بە ئۆکسجینی پر لە نیکۆتین خۆراکەکە هەرس بێت، کێشانی یەک جەگەرە راستەوخۆ لەپاش نانخواردن یەکسانە بە کێشانی (10) جگەرە لەهەمان کاتدن.

2- خەوتن لەپاش نانخواردن:
خەوتن لەپاش ناخواردن کرداری هەرسکردن ئاڵۆز دەکات و دوای دەخات هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مرۆڤه‌كان كێشی له‌شیان زیاد بێت.

3- خۆشتن لەپاش نانخواردن:
خۆشتن لەپاش نانخواردن زیانی هەیە، چونکە خوێنی لەش خاو دەبێتەوە و ناتوانی بەباشی کاری گواستنەوەی خۆراک بکات.

4- خواردنەوەی چا لە پاش نانخواردن:
چا سوودی زۆرە، بەڵام خواردنەوەی راستەوخو لە دوای نانخواردن دەبێتە زیان بۆ جەستە، خواردنەوی چا راستەوخۆ پاش نانخواردن وادەکات سەرجەم ئەو ڤیتامین و پرۆتینانی خواردووتە بەفیرۆ بڕوات.

5- میوه‌ خواردن دوای نان:
خواردنى میوه‌ راسته‌وخۆ دواى نان خواردن ده‌بێته‌ هۆى دروستبوونى غازات و ئاوسانى سك، پێویسته‌ سێ هه‌تا چوار كاتژمێر دواى نان خواردن ئینجا میوه‌ بخورێت، هه‌روه‌ها خواردنەوی میوە پێویستە مێوە پێش نانخواردن بخورێت نەک پاش نانخواردن، میوە کاتێک پاش نانخواردن دەخورێت کرداری هرسکردنی دەوەستێنێت.

6- خواردنەوی ئاوی سارد:
خواردنەوی ئاوی سارد پاش نانخواردن، ئەمەیان باوترین هەڵەیە کە ئەنجامدەریت، ئاوی سارد وادەکات خۆراکەکان و چەورییە مادەیەکان لەلەش بمێنێه‌وه‌ و هەرس نەبێت.

ر. ئ. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب