کوردستانی

منداڵێک بە هەڵە کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێک بە هەڵە کوژرا
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان لە گوندی شوشێی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک لەلایەن کچە مێردمنداڵێکی خزمیانەوە بە هەڵە دەکوژرێت.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لە گوندی شوشی سەر بە قەزای ئاکرێ چەکێک بە دەستی کچە مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵەوە بووە و گولـلەیەکی ناوە بە منداڵێکی تەمەن چوار ساڵەوە و گیانی لەدەستداوە".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک رایگەیاندووە "رووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە، بەڵکو بە هەڵە روویداوە، بۆیە مێردمنداڵەکە بە کەفالەت ئازادکراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan