کوردستانی
هۆشداریی تووند بە شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدهگهیهنێت ئهو شۆفێری ماتۆڕسکیلانەی كارى دیلیڤهری دهكهن، پێویستە هۆکارەکانی سەلامەتی بەکاربهێنن و خۆیان بهدوور بگرن لە رۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکهین، بەتایبەت شۆفێری ئەو ماتۆڕسکیلانەی کاری دیلیڤەری دەکەن، پێویستە پابەندی سەلامەتی بن و هۆکارەکانی سەلامەتی لە دەستکێش و کڵاو و سەرئەژنۆ بەکاربهێنن ، خۆشیان به دوور بگرن لە رۆیشتن بە پێچەوانەی شەقام و بێزارکردنی هاوڵاتییان".

ئاماژە بەوەشکراوە "دەبێت خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل بن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیلیش مۆڵەتی لێخوڕینی نییە، بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییهكهمان بکات بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی ماتۆڕسکیل، بە پێچەوانەوە هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، دەستبەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەستبەسەراگرتن دەکرێت و تووندترین سزا دەدەرێت".
هاتوچۆى سلێمانى داوا دەکات، هاوڵاتییان لە ئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە، پەیوەندی بکەن بە ژمارە (100) سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) یان پەیوەندی بە ژمارە (188)ی کۆنترۆڵی هاتوچۆ بکەن، بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.
س،ر
بیروڕا